ئیستقلال بوو بە پاڵەوانی بیست و یەکەمین دەورەی لیگی نایاب
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i407936-ئیستقلال_بوو_بە_پاڵەوانی_بیست_و_یەکەمین_دەورەی_لیگی_نایاب
لەگەڵ دۆڕاندنی یانەی پێرسپۆلیس بەرامبەر سپاهان لە هەفتەی 27ی خولی نایاب ، پاڵەوانەتی یانەی ئیستقلال لە  بیست و یەکەمین دەورەی خولی نایاب مسۆگەر بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 15, 2022 11:25 Asia/Tehran
  • ئیستقلال بوو بە پاڵەوانی بیست و یەکەمین دەورەی لیگی نایاب

لەگەڵ دۆڕاندنی یانەی پێرسپۆلیس بەرامبەر سپاهان لە هەفتەی 27ی خولی نایاب ، پاڵەوانەتی یانەی ئیستقلال لە  بیست و یەکەمین دەورەی خولی نایاب مسۆگەر بوو .

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی سەداوسیما ، لە دوایین یاری هەفتەی 27ی خولی نایاب، یانەی پێرسپۆلیس لە یاریگای سەردار شەهید قاسم سلێمانی لە شاری سیرجان بەرامبەر سپاهان یاریی کرد کە ئەم یاریە بە سەرکەوتنی دوو بە یەکی شاگردانی نەوید کیا کۆتایی ھات تا ئیستقلال بە 63 خاڵ ببێتە پاڵەوانی لیگی نایاب .  
بە شکستی پێرسپۆلیس و بە لەبەرچاوگرتنی جیاوازیی ٩ خاڵ لە نێوان ئیستقلال و سورپۆشەکان  ؛ قوتابیانی مەجیدی نازناوی لیگی نایابیان بردەوە و ئیستقلال دوای ٩ ساڵ پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.