May 25, 2022 00:36 Asia/Tehran
  • تیپی تۆپی پێی ئێران لە کێبەرکێیەکی دۆستانەدا بەسەر تیپەکەی عێراق دا سەرکەوت

تیپی تۆپی پێی«ئۆمێدی ئێران» لە کێبەرکێی دۆستانەی تیپەکانی تۆپی پێی ژێر ٢٣ ساڵی ئێران و عێراق بە تاقە گۆڵێکی «ئاریا یوسفی» سەرکەوتنی تۆمار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی تۆپی پێی«ئۆمێدی ئێران» کە خۆی بۆ کێبەرکێکانی بەرایی ئۆلەمپیک و پاڵەوانەتیی ئاسیا ئامادە دەکات، لە یەکەم ڕووبەڕوو بوونەوەی دۆستانەی بۆ خۆسازدان بە مەبەستی بەشداریی لەو کێبەرکێیانەدا کاتژمێر٩ی شەوی سێ شەممە لە یاریگای «ئەلحەبیبە»ی شارۆچکەی سەدری بەغدا بۆ تیپی «ئۆمێد»ی عێراق چووە مەیدانەوەو توانی بە دەرەنجامی یەک بە سیفر خەنیمەکەی ببەزێنێ.

شاگردەکانی «مەھدی مەھدەوی کیا» دوای ئەنجام دانی دوو یاریی دۆستانە لە بەغدا، حەوتەمی جۆزەردان بەرەو ئەیتەمۆڵی تورکیا وەڕێ دەکەون ھەتا لەوێشەوە خۆیان بگەیەننە تاشکەند شوێنی بەرپاکرانی کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی ئاسیا.

تیپەکەی ئێران دووھەمین یاریی دۆستانەی خۆی ڕۆژی شەشەمی جۆزەردان لە بەرامبەر عێراق دا ئەنجام دەدات. کێبەرکێکانی پاڵەوانەتیی ژێر ٢٣ ساڵی داسیا ١١ی جۆزەردان لە ئوزبەکستاندا دەست پێ دەکات. تیپەکەی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ تیپەکانی ئوزبەکستان، قەتەرو تورکمەنستان ھاوگروپە.

سەرپەیڤ