میدالیای زێڕی تیپی دەمانچەی جامی جیھانی بوو بە خەڵاتی ئێران
چوارەمین ڕۆژی کێبەرکێکانی تیرھاویشتنی جامی جیھانیی باکو لە بەشی پیاواندا ڕۆژی سێ شەممە لە کاتێکدا بەردەوام کرا کە ئێران میدالیای زێڕی تیپی دەمانچەی بردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، تیپی پیاوانی ئێران داگری «جەواد فروغی»، «موحەممەد ڕەسوڵ غیفەتی» و «سەججاد پورخسەینی» لە قۆناغی کۆتایی تیپی دەمانچەی پیاوان بۆ تیپەکەی ئیتالیا چووە مەیدانەوەو بە دەرەنجامی ١٦ بە ١٠ شکستی پێ ھێناو میدالیای زێڕی کێبەرکێکانی بردەوە.
تیپەکەی ئاڵمانیاش بە دەرەنجامی ١٦ بە ٦ ئۆزبەکستانی لاداو میدالیای برۆنزی مسۆگەر کرد.
حێگای ئاماژەیە، تیپی دەمانچەی ئافرەتانیش پێکھاتوو لە «ھانیە ڕوستەمیان»، «گوڵنوش سیبقەتوڵڵاھی» و «زەینەب توماری» لە قۆناغی بەرایی دا چووە مەیدانەوەو بە مسۆگەر کردنی پلەی یەکەم، ڕێی لە قۆناغی کۆتایی کەوت کە لە ئەنجام دا لەنێوان ٨ تیپە بەشدارەکەی ئەم قۆناغە، پلەی حەوتەمی بەرکەوت.