حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق کۆچی دواییکرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i408478-حەیدەر_عەبدولڕەزاق_یاریزانی_پێشووی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێ_عێراق_کۆچی_دواییکرد
کۆمەڵگەی وەرزشی عێراق تووشی شۆک بوون بە مردنی حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشێک بە دەستی "کەسانی نەناسراو" لە بەغدا بە سەختی بریندار بوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2022 07:06 Asia/Tehran
  • حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ عێراق کۆچی دواییکرد

کۆمەڵگەی وەرزشی عێراق تووشی شۆک بوون بە مردنی حەیدەر عەبدولڕەزاق یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی تۆپی پێ کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ئەنجامی هێرشێک بە دەستی "کەسانی نەناسراو" لە بەغدا بە سەختی بریندار بوو .

 

 

ئەکاونتە عێراقییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پڕکرابوون لە وێنەی ئەو یاریزانە وەک دەربڕینێک لە دڵتەنگی بۆ لەدەستدانی. عەبدولڕەزاق یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی عێراق کە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا جامی ئاسیای 2007ی بەدەستهێنا.یاریزانەکە بەشداری چەندین پاڵەوانێتی ناوخۆیی و عەرەبی و کیشوەری لەناو هەڵبژاردە نیشتمانییەکان کردووە.

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەتەوە، ژمارەیەک وەرزشوان و کارمەندانی ڕاگەیاندن بەشدارییان لە پرسەی کاپتن حەیدەر عەبدولڕەزاق کردووە لە نەخۆشخانەی جوملەی دەمار لە بەغدا و لەوێ گیانی لەدەستداوە.