سکۆچیچ لە پۆستی ڕاهێنەریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دوورخرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i409511-سکۆچیچ_لە_پۆستی_ڕاهێنەریی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران_دوورخرایەوە
بە بڕیاری لێژنەی تەکنیکیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ، "دراگان سکۆچیچ" لە پۆستی ڕاهێنەریی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران دوورخرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 11, 2022 18:19 Asia/Tehran
  • سکۆچیچ لە پۆستی ڕاهێنەریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دوورخرایەوە

بە بڕیاری لێژنەی تەکنیکیی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران ، "دراگان سکۆچیچ" لە پۆستی ڕاهێنەریی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ئێران دوورخرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، کۆمیتەی تەکنیکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێداچوونەوە بە کردەوەی "دراگان سکۆچیچ" لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی نیشتمانی بۆ بەشداریکردن لە مۆندیالی ٢٠٢٢ بەڕێوە برد.

بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە لایەن لیژنەی تەکنیکیی فیدراسیۆنی تۆپی پێوە بژاردە ناوخۆیی و دەرەکییەکان تاووتوێ بکرێن .

سکۆچیچ لە شوباتی 2020 سوکانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانی گرتە دەست و توانی بە سەلامەتی بە قۆناغی دووەم و سێهەمدا تێپەڕێنێت و بۆ سێیەم جار لەسەر یەک رەوانەی مۆندیالی بکات.بەڵام لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا و دوای دابەشبوونی نێوان یاریزانانی هەڵبژاردەی میللی سەبارەت بە مانەوە یان رۆیشتنی، دەنگۆی دەرکردنی سکۆچیچ گەیشتە لوتکە و دواجار ئێوارەی ئەمڕۆ لە کارەکەی دوورخرایەوە.