ته‌مووز 22, 2022 15:07 Asia/Tehran
  • میدالیای جیھانیی موسیقا بۆ گۆرانیبێژانی ئێرانی

«عەلی سەعیدی»و «موحەممەد سەعیدی» گۆرانیبێژانی بواری موسیقای ئێران میدالیای برۆنزی فستیڤاڵی جیھانیی موسیقای «گلۆباڵ میوزیک ئاوارداز»یان بردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فارس، «عەلی سەعیدی» و «موحەممەد سەعیدی»  گۆرانیبێژانی بواری موسیقای ئێران میدالیای برۆنزی فستیڤاڵی جیھانیی موسیقای «گلۆباڵ میوزیک ئاوارداز»یان بردەوە.

تیپی موسیقای برایانی «سەعیدی» بووبە براوەی میدالیای برۆنز بۆ پارچەموسیقای «Youth» (گەنجیەتی) لە بەشی موسیقای ئێرانی لە کێبەرکێی گەورەی جیھانیی Global Music Awards «گلۆباڵ میوزیک ئاوارداز»

ئامادە کردنی پارچەموسیقای «Youth» (گەنجیەتی) لە ئەستۆی «حەمیدی لالی» و ژەندنی سەنتوور لە ئەستۆی «ئەمیر حسەین موعەللیم»بووە.

«عەلی سەعیدی» و «موحەممەد سەعیدی» ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ مامۆستا «عەلی ڕەھبەری» لە پرۆژەی نێونەتەوەیی «بولبولە پارسییەکان» کە بە لە سەر ئەرکی کۆمپانیای ناوداری ئاڵمانیایی «ناکسوس» بەرھەم ھاتبوو، ھاوکاریان ھەبوو.

«بولبولە پارسییەکان» بەم زووانە بە ھۆی کۆمپانیای «ناکسوس» ڕەوانەی بازاڕی موسیقای جیھانی دەکرێت.

«خەڵاتی جیھانیی موسیقا» یان«گلۆباڵ میوزیک ئاوارداز» وەک دامەزراوەیەکی وەجمەندی نێونەتەوەیی بۆ ناساندنی موسیقاژەنانی سەربەخۆ لە ساڵی ٢٠١١ پێکھاتووە.

سەرپەیڤ