موحەممەدسەیفی، باشترین ووشۆکاری جیھان لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٢دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i410026-موحەممەدسەیفی_باشترین_ووشۆکاری_جیھان_لە_مانگی_ژوئیەی_٢٠٢٢دا
«موحسین موحەممەدسەیفی» وەک باشترین ووشۆکاری جیھان لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٢دا ھەڵبژێردرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 30, 2022 05:11 Asia/Tehran
  • موحەممەدسەیفی، باشترین ووشۆکاری جیھان لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٢دا

«موحسین موحەممەدسەیفی» وەک باشترین ووشۆکاری جیھان لە مانگی ژوئیەی ٢٠٢٢دا ھەڵبژێردرا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندیی گشتیی فیدراسیۆنی ووشۆ، فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی ووشۆ ھەستاوە بە ناساندنی باشترین وەرزشوانی ئەم بوارە لە مانگی ژوئیەدا کە بەم پێیە «موحسین  موحەممەدسەیفی» یاریزانی نیشتیمانیی خاوەن پێشینەی ئێران ئەم ناسناوە بایەخمەندەی بە خۆی تەرخان داوە.

فیدراسیۆنی جیھانی وێڕای ڕێزنان لە «موحەممەدسەیفی» نووسی: ناوبراو لە جێی شانازی ترین وەرزشوانانی ساندای جیھانە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ ھەتا ٢٠١٩ توانی پێنج جار میدالیای کێبەرکێی پاڵەوانەتیی جیھان بە خۆی تەرخان بدات.