ئاب 11, 2022 14:21 Asia/Tehran
  • سڕدرانەوەی ناوی «ئیسرائیل» لە بەشی فرۆشتنی بڵیتی مۆندیاڵی قەتەر لە سەر ماڵپەڕی فیفا

بەشی فرۆشتنی بڵیتی داشکاوی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر لە ماڵپەڕی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ«فیفا»، وشەی ساختەی «ئیسرائیل»ی لە پێڕستی ناوی ئەندامەکانی خۆی سڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانۆت، بەشی تایبەت بە فرۆشتنی بڵیتی داشکاوی مۆندیاڵی تۆپی پێی ٢٠٢٢ی قەتەر لە ماڵپەڕی فیدراسیۆنی نێونەتەوەیی تۆپی پێ«فیفا»، وشەی ساختەی «ئیسرائیل»ی لەم بەشەدا سڕییەوەو لە باتی دا ڕستەی«سەرزەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین»ی بەکار ھێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەم ڕۆژنامەیە، ئەم بەشەی پۆرتاڵی «فیفا» بە ھۆی شارومەندێکی قەتەریەوە بەڕێوەبەرایەتی دەکرێت و تیای دا ھەلی کڕینی بڵیت بە پێی شوێنی نیشتەجێ بوون ڕەخساوە.

یەدیعوت ئاحارانۆت ڕاشیگەیاندووە، ھەوادارانی ئیسرائیلیی تۆپی پێ ڕۆژی چوارشەممە کاتێک سەردانی بەشی کڕینی بڵیتی داشکاوی مۆندیاڵیان کرد لە ماڵپەڕی «فیفا»دا، دیتیان کە ناوی «ئیسرائیل» لە سەروبەندی بەرپاکرانی کێبەرکێی مۆندیاڵی ئەمساڵ لە پێڕستی ناوەکانی ئەم بەشە سڕدراوەتەوە.

پێشتر «یائیر لاپید» سەرۆک وەزیرانی کاتیی ڕژێمی زایونی لە توییتێکدا نووسی بووی کە ھەوادارانی تۆپی پێ لە سەرزەوییە داگیرکراوەکان دەتوانن بۆ تەماشای ئامادەمەندی مۆندیاڵ سەردانی قەتەر بکەن.

بیست و دووھەمین خولی مۆندیاڵی تۆپی پێ لە ٢١ی نوامبەرەوە ھەتا ١٨ی دیسامبەری ٢٠٢٢ بلە قەتەردا بەرپا دەکرێت.

سەرپەیڤ