کاپیتانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە تەنیشتی ئەستێرەکانی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412103-کاپیتانی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران_لە_تەنیشتی_ئەستێرەکانی_جیهان
بیناکانی شەقامە سەرەکییەکانی شاری دەوحەی قەتەر لە ئێستادا کە مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی مۆندیاڵی جیھانیی تۆپی پێ، بە کەسایەتییە دیارەکانی ئەم وەرزشە ، لەوانە کاپتنی ئێران، ڕازێنراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 16, 2022 12:26 Asia/Tehran
  • کاپیتانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە تەنیشتی ئەستێرەکانی جیهان

بیناکانی شەقامە سەرەکییەکانی شاری دەوحەی قەتەر لە ئێستادا کە مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکی مۆندیاڵی جیھانیی تۆپی پێ، بە کەسایەتییە دیارەکانی ئەم وەرزشە ، لەوانە کاپتنی ئێران، ڕازێنراوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، وێنەی «عەلیڕەزا جەهانبەخش»، یەکێک لە کاپتنەکان و ئەستێرەکانی تیپی نیشتیمانیی ئێران، لەسەر باڵەخانەیەک لە شەقامەکانی دەوحە  لە تەنیشت «ئاندرێ ئۆنانا» گۆڵپارێزی کامێرونی ئینتەرمیلان و «نەیمار» ئەستێرەی بەڕازیلیی یانەی پاریس سان ژێرمان دانراوە.

مۆندیالی ٢٠٢٢ی مۆندیالی بیست و دووھەمین مۆندیاڵە کە لە بیست و یەکەمەوە ھەتا ھەژدەھەمی دیسامبەری ٢٠٢٢ لەلایەن قەتەرەوە میوانداری دەکرێت و هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیش لەگەڵ ئینگلتەرا و ئەمریکا و وێڵز پێکەوە لە گروپی B دان.