تشرینی یه‌که‌م 29, 2022 23:29 Asia/Tehran
  • ئامادەبوونی بەهێزی ئێران لە کێبەرکێکانی جیهانیی کاراتە

دوازدەهەمین کێبەرکێی جیهانیی کاراتەی لاوان بە بەشداریی تیپی نیشتمانیی کاراتەی لاوانی ئێران لە شاری کۆنیای تورکیا خەریکە بەڕێوە دەچێت.

دوازدەهەمین کێبەرکێی جیهانیی کاراتەی لاوان بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە یاریگای «کۆنیا» لە تورکیا بەڕێوەدەچێت و تیپی نیشتمانیی کاراتەی ئێران بە نزیکەی ٤٠ وەرزشوان لە گروپە تەمەنییەکانی هەرزەکاران و لاوانی پێگەیشتووی خوار تەمەنی ٢٠ ساڵ بەشداری دەکات.

لە ڕۆژانی یەکەمی ئەم کێبەرکێ جیهانییەدا، هەڵبژاردەی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ خەنیمگەلێکی سەربە  ئێرلەندا، ئازەربایجان، مۆنتینیگرۆ، بۆسنە-هەرزەگۆڤینا، مەکسیک، پۆڵەندا، ڕۆمانیا و ئەمریکا بووەوە.

«عەبدولڕەزا سەحرانەوەرد»، بەڕێوەبەری تیمە بنەڕەتییەکانی کاراتەی ئێران، لە وەڵامی پرسیاری ئێرانپرێسدا، ڕایگەیاند کە ، پێشبڕکێی جیهانیی کۆنیا بە بەشداریی هەزار و ٧٠٠ کاراتەکای لە ١٠٤ وڵاتی جیهانەوە لە ئاستێکی بەرزدایەو هیواداریی دەربڕی کە هەڵبژاردەی ئێرانی وای لێبکات ئەنجامی قبوڵکراو بەدەست بهێنە.

دوازدەهەمین خولی کێبەرکێی جیهانیی کاراتەی لاوان تا یەکشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2022 لە شاری کۆنیای تورکیا بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ