سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران بەرامبەر بە پاراگۆئە
تیپی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لە یەکەم ڕۆژی قۆناخی گروپیی جامی نێوان کیشوەرەکانی تۆپی پێی کەناراوەکان توانی بە دەرەنجامێکی گۆڵ لە پاراگۆئە بباتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران کە بە یەکێک لە هیواکانی پاڵەوانەتیی کێبەرکێی جامی نێوان کیشوەرەکان دادەنرێت، ڕۆژی سێشەممە توانی بە ئەنجامی ٦-٢ لە پاراگۆئە بباتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە کاتژمێر ١٩:٣٠ هەڵبژاردەی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لە دووھەمین یاریی خۆیدا ڕووبەڕووی ئەمریکا دەبێتەوە.
جامی تۆپی پێی کەناراوی بە ئامادە بوونی ھەشت تیپ لە دوو گروپ دا لە شاری دوبەی پایتەختی ئیمارات بەڕێوەدەچێت. تیپەکانی ئیمارات، ئیسپانیا، بەرازیل، عەرەبستان، ئێران، ئەمریکا، پاراگۆئە و ژاپۆن لەم کێبەرکێیانەدا بەشدارن.
تیپەکەی ئێران لە گروپی دووھەمی ئەم کێبەرکێیانەدا لەگەڵ وڵاتانی ژاپۆن و پاراگۆئەو ئەمریکا ھاوگروپە.
ڕووسیا بە چوار ناسناوی پاڵەوانەتییەوە ناوازەترین تیپی ئەم کێبەرکێیانە دێتە ئەژمار و تیپەکانی ئێران و برازیل بە سێ پاڵەوانەتی لەڕیزەکانی دواتردان.