ستایشی میدیاکانی قەتەر لە هێرشبەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i412673-ستایشی_میدیاکانی_قەتەر_لە_هێرشبەرانی_هەڵبژاردەی_تۆپی_پێی_ئێران
میدیا قەتەرییەکان سێگۆشەی هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیان پێش کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ بەرز نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 05, 2022 10:11 Asia/Tehran
  • ستایشی میدیاکانی قەتەر لە هێرشبەرانی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران

میدیا قەتەرییەکان سێگۆشەی هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیان پێش کێبەرکێکانی مۆندیاڵی ٢٠٢٢ بەرز نرخاند.

هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە قۆناغی گروپیی مۆندیالی ٢٠٢٢ی قەتەر لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و وێڵزدا کێبڕکێ دەکات.

یەکەمین یاریی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە گروپی (B)، ٣٠ی خەزەڵوەرلە بەرامبەربەریتانیا لە یاریگای نێودەوڵەتیی خەلیفە بەڕێوە دەچێت.

لەم پێوەندییەدا پەیجی هەواڵیی«گویا قەتەر» سێگۆشەی هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانی بەرز نرخاند و بوونی ٣ یاریزانی بەهێزی لە یەک کاتدا لە هێڵی هێرشبەری ئێران لە مۆندیالدا بە ناوازە وەسف کرد.

ئەم میدیا قەتەرییە بە بڵاو کردنەوەی ئاماری «مەهدی تارمی»، «سەردار ئازمون» و «عەلیڕەزا جەهانبەخش»ی لە یارییە سەرەتاییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە و نووسیویەتی: «کارلۆس کەیرۆش» ڕاهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران، بە بەکارهێنانی سێگۆشەی هێرشبەرەکەی دەتوانێت لە لوتکەی ڕیزبەندیی مۆندیاڵی ٢٠٢٢دا بێت.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، «مەهدی تارمی» بە ئاستێکی نایاب لە «پۆرتۆ»ی پورتوگال، «سەردار ئازمون» لە «بایەر لیڤەرکۆزنی» ئەڵمانیاو «عەلیڕەزا جەهانباخش» لە یانەی «فاینۆرد»ی هۆڵەندا ئەستێرەی دیار و بەرچاوی ئێرانن.