تشرینی دووه‌م 07, 2022 04:10 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران کرد بەبۆنەی بردنەوەی جامی نێوان کیشوەرەکان

سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران بە بۆنەی بردنەوەی جامی نێوان کیشوەرەکان، ئەم ڕووداوەی بە نیشانەیەکی دیکەی هێزمەندیی ئێران لە گۆڕەپانی وەرزشی ێودەوڵەتی وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە، بە بۆنەی بردنەوەی پاڵەوانیەتیی جامی نێوان کیشوەرەکانی ئیمارات، لە هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران پیرۆزبایی کرد و سوپاسی ڕاهێنەران، یاریزانان و لایەنگرانی هەڵبژاردەی نەتەوەیی کرد کە ئەم شانازییەیان خوڵقاند.

بەڕێزی لەم پەیامەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە: پاڵەوانەتیی هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لە جامی نێوان کیشوەرەکان لە ئیمارات، نیشاندەرێکی دیکەی هێزمەندیی ئێران بوو لە گۆڕەپانە وەرزشییە نێودەوڵەتییەکاندا.

لە قۆناخی کۆتایی و مۆندیاڵی تۆپی پێی نێوان کیشوەرەکانی ئیمارات لە ساڵی ٢٠٢٢، هەڵبژاردەی ئێران ڕووبەڕووی بەڕازیل بووەوە و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووبە پاڵەوانی ئەم خولەی کێبەرکێکان.

تیپی نیشتیمانیی ئێران بەم پاڵەوانیەتییە لەگەڵ تیپی نیشتمانیی ڕووسیا بەو چوار ناسناوی پاڵەوانیەتییەی کە مسۆگەریان کردووە پڕشانازی ترین و ناوازەترین ، هەڵبژاردەی جامی نێوان کیشوەرەکان دێنە ئەژمار.

سەرپەیڤ