ئێران لە کێبەرکێی تۆپی سەر مێزی ئاسیادا چینی بردەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413020-ئێران_لە_کێبەرکێی_تۆپی_سەر_مێزی_ئاسیادا_چینی_بردەوە
ئەم وەرزشوانە ئێرانییە بە دەرەنجامی ٤ بە ٢ ڕکابەرە چینییەکەی شکست پێ ھێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2022 16:31 Asia/Tehran
  • ئێران لە کێبەرکێی تۆپی سەر مێزی ئاسیادا چینی بردەوە

ئەم وەرزشوانە ئێرانییە بە دەرەنجامی ٤ بە ٢ ڕکابەرە چینییەکەی شکست پێ ھێنا.

پێشبڕکێی تۆپی سەرمێزی جامی ئاسیا بە بەشداریی باشترین یاریزانانی کیشوەری کۆن، لە ١٧ تا ٢٠ی ئەم مانگە لە بانکۆک بەردەوام دەبێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ لە چوارچێوەی یارییەکانی پینگ پۆنگی جامی ئاسیا لە بانکۆکی پایتەختی تایلەند، «نەوشاد عالەمیان» لە ڕکابەرە ناسراوە چینییەکەی بردەوە.

«نەوشاد عالەمیان» لە پلەی ٨٤ی جیهاندا بە دەرەنجامی ٤ بە ٢ بەرامبەر بە «لین گائویان» لە چینەوە کە لە پلەی ١٣ی جیهاندایە سەرکەوتنی بەدەستهێنا.