مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر؛ میواندار بوو بە دۆڕاوی یاریی دەستپێک
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413089-مۆندیاڵی_٢٠٢٢ی_قەتەر_میواندار_بوو_بە_دۆڕاوی_یاریی_دەستپێک
لە یەکەم یاریی مۆندیالی 2022ی قەتەر، یانەی میواندار بە ئەنجامی 2-0 بە ئیکوادۆری دۆڕاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2022 21:53 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی ٢٠٢٢ی قەتەر؛ میواندار بوو بە دۆڕاوی یاریی دەستپێک

لە یەکەم یاریی مۆندیالی 2022ی قەتەر، یانەی میواندار بە ئەنجامی 2-0 بە ئیکوادۆری دۆڕاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ هەڵبژاردەکانی قەتەر و ئیکوادۆر لە کاتژمێر ١٩:٣٠ خولەک لە چوارچێوەی حەوتەی یەکەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالی ٢٠٢٢ ی قەتەر لە یاریگای «ئەلبەیت» ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە کە لە کۆتاییدا شاگردەکانی «گۆنزالۆ ئەلفارۆ» بە ٢ گۆڵ توانییان بەربەستی میواندار تێپەڕێنن.

بەم ئەنجامە قەتەر بووە یەکەم خانەخوێ لە مێژووی مۆندیاڵدا کە ھەر لە یەکەم یاریدا دۆڕابێت.

جێگای ئاماژەیە هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێرانیش ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی نۆڤەمبەر لە یاریگای خەلیفە لە قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەبێتەوە.