سەرکەوتنی پڕ لە شانازیی پڵینگەکانی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413156-سەرکەوتنی_پڕ_لە_شانازیی_پڵینگەکانی_ئێران
تیپی نیشتیمانیی ئێران لە دووهەمین یاریی خۆی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لە بەرامبەر وێڵزدا بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2022 12:54 Asia/Tehran
  • سەرکەوتنی پڕ لە شانازیی پڵینگەکانی ئێران

تیپی نیشتیمانیی ئێران لە دووهەمین یاریی خۆی لە مۆندیالی 2022ی قەتەر لە بەرامبەر وێڵزدا بە ئەنجامی 2-0 سەرکەوتنی تۆمار کرد.

تیپی نیشتیمانیی ئێران ئەمڕۆ ھەینی لە دووهەمین یاریی خۆیدا لە درێژەی مۆندیالی 2022ی قەتەر ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵز بووەوە.

گێمی یەکەمی ئەم یارییە سەرەڕای سەروەریی هەڵبژاردەی ئێران و ڕەخسانی چەندین هەلی گۆڵ تۆمارکردن، بە بێ گۆڵ کۆتایی هات.

لە گێمی دووھەمدا، بە هەڵەی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی وێڵز و دەرکرانی لە یارییەکەی لەگەڵ ئێران، تیپی ئێران هێرشەکانی بەردەوام کردو لە زێدەوەختی گێمی دووھەمیشدا، بە دوو گۆڵی «ڕۆزبە چێشمی» و «ڕامین ڕەزائیان»،  بە ئەنجامی 2-0 بۆ یاری کردن لە قۆناغی دواتر ھەڵکشا.

یاریی دواتری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە ھەمبەر ئەمریکادا دەبێت کە ڕۆژی سێ شەممەی داھاتوو ئەنجام دەگرێ.