«موختاباد» و «ئارمان مەنشەئی» خەڵاتی مۆسیقای جیهانیان بەدەستهێنا
کانونی یهکهم 18, 2022 13:33 Asia/Tehran
2 موزیکزانی ئێرانی خەڵاتی مۆسیقای جیهانییان بردەوە.
«عەبدولحسێن موختاباد» و «ئارمان مەنشەئی» خەڵاتی جیهانیی مۆسیقایان بردەوە.
پێشبڕکێی جیهانیی مۆسیقا پێشبڕکێیەکە لە ئاستی نێونەتەوەیی دا کە ڕێز لە مۆسیقاژەنە سەربەخۆکان دەگرێت لە بەشە جیاوازەکاندا.
ئەم خەڵاتە دامەزراوەیەکی بەناوبانگ و نێونەتەوەییە بۆ ناساندنی موزیکزانە سەربەخۆکان کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە دامەزراوە و بەگشتی هونەرمەندانی ئێرانی لە ھەر خولێکی دا ئەو خەڵاتە بەدەست دەهێنن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیسنا،«عەبدولحسێن موختاباد»ی گۆرانیبێژ بە بەرھەمی «ئەم چرکەساتانە»ی خۆی وەک گۆرانیبێژێکی پیاو خەڵاتی زیوی global music awards واتە «خەڵاتی مۆسیقای جیهانی»ی بەدەست هێناوە.
ئینجا «ئارمان مەنشەئی»ش بە بەرھەمی «نیشتیمان» وەک کارێکی ئەزمونی خەڵاتی زیوی پێشبڕکێکەی بردووەتەوە.