ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمانی فارسی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i413771-ئەنجامدانی_تاقیکردنەوەی_زمانی_فارسی_لە_عێراق
تاقیکردنەوەی ستانداردەکانی لێھاتوویی لە زمانی فارسی دا بە سەرپەرشتیی ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە ٤ پارێزگای عێراق بەڕێوە دەچێت و پێشوازییەکی بێ وێنە لەلایەن خۆبەخشە عێراقییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 23, 2022 10:09 Asia/Tehran
  • ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی زمانی فارسی لە عێراق

تاقیکردنەوەی ستانداردەکانی لێھاتوویی لە زمانی فارسی دا بە سەرپەرشتیی ڕاوێژکاری فەرهەنگیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا لە ٤ پارێزگای عێراق بەڕێوە دەچێت و پێشوازییەکی بێ وێنە لەلایەن خۆبەخشە عێراقییەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەمڕۆ هەینی دەیەمین خولی تاقیکردنەوەی ستانداردەکانی لێھاتوویی لە زمانی فارسی دا لە عێراق بە بەشدارییەکی زۆری خۆبەخشانی عێراقی لە چوار شوێنی "زانکۆی سلێمانی" لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ناوەندی ڕاهێنانی زمانی فارسی "حەیات النفوس" لە نەجەفی پیرۆز، ناوەندە فەرهەنگیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەسرە و بەغدا بەڕێوە چوو.

تاقیکردنەوەی ستانداردەکانی لێھاتوویی لە زمانی فارسی دا گرنگترین تاقیکردنەوەی زمانی فارسییە. مەبەست لەم ھەنگاوە ھەڵسەنگاندنی ئاست و توانایی ھۆگران لە پەیوەندی لەگەڵ زمانی فارسی دایە، بەبێ گوێدانە ئەوەی لە کوێ و بە چ ناوەڕۆکێک زمانی فارسی فێربوونە.

ئاستی بایەخمەندیی «سامفا» یان ھەمان تاقیکردنەوەی ستانداردەکانی لێھاتوویی لە زمانی فارسی دا ھاوسەنگە لەگەڵ تاقیکارییەکانی دیکەی وەک تافڵ و ئایلتس لە زمانی ئینگلیزی دا.