کانونی دوھەم 07, 2023 03:51 Asia/Tehran
  • هونەرمەندی ئێرانی، بوو بە پاڵێوراوی باشترین ئەکتەری فیلمی ئاسیا

ئەکتەری ئێرانی "موحسینی تەنابەندە" ئەکتەری ئێرانی بۆ فیلمی "جەنگی جیهانیی سێیەم" لە خەڵاتی فیلمی ئاسیا ،بوو بە پاڵێوراوی باشترین ئەکتەری پیاو.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ شانزەهەمین خولی خەڵاتی فیلمی ئاسیا ڕۆژی هەینییە لە کاتێکدا لیستی پاڵێوراوانی خۆی لە 16 بەشدا ڕاگەیاند کە هاوکات فیلمی "جەنگی جیهانی سێیەم"ی بەرھەمی "هومەن سەییدی" لە ڕووی باشترین ئەکتەری سەرەکیی پیاوەوە، بووبە پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بۆ «موحسینی تەنابەندە».

«موحسینی تەنابەندە» پێشتریش ھەر بۆ ئەم فیلمە خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاوی لە بەشی ئاسۆکانی فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز و فێستیڤاڵی جیهانی سینەمای لۆس ئەنجلێس وەرگرتووە.

ئەم ڕووداوە وەجمەندە کە لە ساڵی ٢٠١٣ لەلایەن سێ فێستیڤاڵی فیلمی هۆنگ کۆنگ، تۆکیۆ و بوسان بناغەکەی دانراوە، لە ١٢ی مارسی ٢٠٢٣ لەهۆنگ کۆنگ دا ئاهەنگی خەڵاتکردنی ئەمساڵ بەڕێوە دەبات.

سەرپەیڤ