جامی وەلانانی تۆپی پێی ئیتاڵیا؛ ھەڵکشانی «یۆڤانتۆس» و داکشانی «مۆنزا»
یانەی «یۆڤانتۆس» بە سەرکەوتنی لە بەرامبەر «مۆنزا» بۆ قۆناغی داهاتووی جامی تۆپی پێی ئیتاڵیا ھەڵکشا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، لە چوارچێوەی قۆناغی ١٦ی جامی ئیتاڵیا، لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ شەوی پێنجشەممەوە، تیپەکانی «یۆڤانتۆس» و «مۆنتیزا» لە یاریگای «ئەلیانز» ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوەو یارییەکەش بە دەرەنجامی ٢-١ بە قازانجی «یۆڤانتۆس» کۆتایی پێ هات.
لە خولەکەکانی یەکەمی یارییەکەدا «یۆڤانتۆس» توانی گۆڵ تۆمار بکات. لە خولەکی ٨ «مۆیزە کەین» گۆڵی یەکەمی مسۆگەرکرد. بەڵام لە خولەکی ٢٤دا «ماتیا ڤالۆتی» گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد و گێمی یەکەمی یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی پێ هێنا.
لە کۆتایی گێمی دووھەمدا فێدریکۆ کیزای تازەهاتوو لە خولەکی ٧٨دا جوڵەیەکی تاکە کەسی کرد و بە جوانی تۆپەکەی خستە ناو گۆڵی مۆنتیزا.
لە کۆتاییدا ئەم یارییە بە بردنەوەی 2-1 بە قازانجی یۆڤانتۆس کۆتایی هات و ئەم تیپە توانی سەرکەوێت بۆ قۆناغی داهاتووی جامی ئیتاڵیا.