شوبات 05, 2023 14:03 Asia/Tehran
  • فەجری ٤٤؛ خوێندنەوەیەکی دووبارە بۆ داستانی شۆڕش لە نێو کەش و ھەوای ماڵەکەی ئیمام خومەینی (ڕە) لە شاری خومەین

ماڵە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی (ڕە) لە شارستانی خومەین لە ڕۆژانی دەیەی فەجر و ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، پێشوازی لە میوانانی بیانی و دەرەکی دەکات.

 

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ماڵە کۆنەکەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) بە ئاڵای سێ ڕەنگی ئێران ڕازاوەتەوە و وێنە مێژووییەکانی خەباتی گەلی ئێران لە سای ڕابەرایەتیی بەڕێزی ھەتا سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیش لەم شوێنە مێژوویی و گەشتیارییەدا نومایش کراوەو خراوەتە بەرچاوی بەسەرکاران، بە تایبەت ئەو میوانانەی کە لە ھەندرانەوە سەردانی ئێرانی ئیسلامی دەکەن.

Image Caption

ئامادە بوونی نەوەی لاو بە تایبەت منداڵان و تازەلاوان لە ماڵە مێژووییەکەی ئیمام خومەینی (رە) جێگای سەرنجە. نەوەی لاو بە ئامادەبوون لە ماڵی مێژوویی ئیمام خومەینی (رە)، لە بەردەم ئەو قاپە وێنانەی بە دیوارەکانیەوە ھەڵواسراون گەشتێکی یادەوەرییەکانی قۆناغی تاڵ و شیرینی داستانی خەباتی گەلی ئێران ھەتا سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دەکات.

Image Caption

ئامادە بوونی میوان و گەشتیارییە بیانییەکانیش لە وڵاتنانی جۆربەجۆری جیھانەوە ڕێک لە ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و سەردانیان بۆ ئەم شوێنە مێژووییە دەربڕی شوێن دانەر بوون و گرینگایەتیی شۆڕشی ئیسلامی و بزوتنەوە ناواو دەگمەنەکەی گەلی ئێرانە بۆ خەڵکانی جیھان.

Image Caption

ھەموو ساڵێک بە بۆنەی یادی داستانی مێژوویی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ماوەی دە ڕۆژی فەجر یەکەم ھەتا یانزەی فڤریە ڕێککەوت لەگەڵ ١٢ ھەتا ٢٢ی ڕێبەندان بەرنامەی جۆراوجۆری فەرهەنگی، هونەری و شانۆیی بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ