تیپی مۆسیقای کوردانی خوراسانی باکوور گەییشتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵی فەجر
سەرپەرشتی کاروباری هونەریی فەرمانگەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی خوراسانی باکوور ڕایگەیاند: تیپی مۆسیقای «غەوغا» گەیشتە قۆناغی کۆتایی سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نیشتمانیی مۆسیقای فەجر.
«غەوغا» ناوی ئەو تیپەی موسیقای کوردانی خۆراسانە کە لە ئێستادا گەییشتووەتە قۆناغی کۆتایی سی و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نیشتمانیی مۆسیقای فەجر. لەم پەیوەندییەدا «مەسعود مرواری» سەرپەرشتی کاروباری هونەریی فەرمانگەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی خوراسانی باکوور ڕۆژی یەکشەممە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا وتی: بە گشتی پێنج تیپی مۆسیقای ئەم پارێزگایە بە سی و هەشتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر ناسێندران و لە کۆتاییدا تیپی مۆسیقای «غەوغا» گەییشتە قۆناغی کۆتایی فێستیڤاڵەکەو کارەکەی بۆ پێشکەشکردن هەڵبژێردرا .
ئاماژەی بەوەشکرد: دەرفەتی بانگەواز بۆ سی و ھەشتەمین فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجر لە ١٤ی خەزەڵوەرەوە ھەتا ١٧ی مانگی بەفرانبار بوو.
سەرپەرشتی کاروباری هونەریی فەرمانگەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی خوراسانی باکوور وتیشی:
تیپی «مەقامیی غەوغا» کە لە فێستیڤاڵی مۆسیقای فەجردا بەشداریی کردووە بریتین لە ھونەرمەندی گۆرانیبێژو ژەنیاری دوتار مامۆستا«حسێن وەلی نەژاد» ناسراو بە «حسێن بەخشی»، ژەنیاری دووتار «"محەمەدڕەزا گۆڵ ئەفرۆزی»، ژەنیاری کەمانچە «شەهرزاد فروتەن»، ژەنیاری تار «شیدە فروتەن»،ژەنیاری دھۆڵ و دایەرەو «شایان ئادینە زادە» کە بەم زووانەش بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کارەکەیان پێشکەش دەکەن.
«مەسعود مرواری» وتیشی: تیپی مۆسیقای «غەوغا» لە ساڵی ١٤٠١دا تونیویەتی بە بەشداری کردنی لە ٦ فێستیڤاڵی مۆسیقای نیشتمانی و نێودەوڵەتیی بەناوبانگ و بەدەستهێنانی چەندین ناسناوی باڵای پارێزگا و نیشتمانی ناوی مۆسیقای خوراسانی باکووری لە نێوان پارێزگا بەهێزەکانی دیکەی مۆسیقای ئێراندا بدرەوشێنێتەوە.