پێشکەشکرانی ١٥ کۆنسێرت لە چوارەمین ڕۆژی فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر
پێنجەمین شەوی فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر بە پێشکەش کرانی پازدە کۆنسێرت لە شەش هۆڵدا بەڕێوەچوو.
هۆڵی وەحدەت، هۆڵی ڕوودەکی، فەرهەنگسەرای نیاوەران، فەرهەنگسەرای ئەرەسباران، هۆڵی میلاد، کۆمەڵە کۆشکی هونەر و مۆزەخانەی هونەرە ئایینییەکانی ئیمام عەلی(ع) - دوێنێ و لە پێنجەمین ڕۆژی بەڕێوەچوونی سی و هەشتەمین فستیڤاڵی مۆسیقایی فەجر میوانداری گرووپ و دەستەی ناوخۆیی و بیانیی بەشدار لەم ڕووداوە بوو.
بەشی پێشانگەو بڵاوکردنەوەی فیلمی سی و هەشتەمین فستیڤاڵی مۆسیقای فەجر لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی فستیڤاڵەکە لە کاتژمێر شازدە تا بیست لە مۆزەخانەی هونەرە ئایینییەکانی ئیمام عەلی(ع) بەڕێوە دەچێ.
ڕێ و ڕەسمی کۆتایی سی و هەشتەمین فستیڤاڵی مۆسیقایی فەجر، سبەی پێنجشەممە لە هۆڵی وەحدەت و بە ئامادە بوونی «محەممەد مەهدیی ئیسماعیلی» وەزیری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، بەرپرسانی فەرهەنگی و هونەری، هونەرمەندان، چالاکانی بواری میدیا و هۆگران بەڕێوە دەچێ.