شوبات 23, 2023 19:41 Asia/Tehran
  • داکەوتنی کۆپتەرەکەی ھەڵگری وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران

کۆپتەرەکەی ھەڵگری وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران ، لە کاتی نیشتنەوەی لە کۆمەڵگەی وەرزشیی شارستانی بافت لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، داکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، کۆپتەرەکەی ھەڵگری «سەیید حەمید سەججادی» وەزیری وەرزش و لاوانی ئێران، رۆژی پێنجشەممە  لە کاتی نیشتنەوە لە کۆمەڵگەی وەرزشیی شارستانی بافت  لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران لە کاتێکدا کە لە زەوی نزیک ببوەوە، داکەوت.

ژمارەی سەرنشینەکان و بە ستافی کۆپتەرەکەوە ١٦ کەس بوون کە لە ئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

هەروەها لە دەرەنجامی ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی ئەم کۆپتەرە، «ئیسماعیل ئەحمەدی» ڕاوێژکاری وەزیر و سەرۆکی نووسینگەی وەزارەتی وەرزش، گیانی لەدەست دا.

بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی کرمان ڕایگەیاندووە کە وەزیری وەرزش و لاوان «سەید حەمید سەججادی» لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە تووشی خوێنبەربوونی مێشک ھاتووە کە لە ئێستادا گوێزراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی پارێزگای کەرمان.

سەرپەیڤ