ئاوازدانەرێکی ئێرانی میدالیای زیوی پێشبڕکێی جیهانیی بەدەست هێنا
ئاوازدانەرو موسیقاژەنی ئێرانی لە یەکێک لە بەناوبانگترین پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان دا میدالیای زیوی هێنایەوە بۆ ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،ئاوازدانەرو مۆسیقاژەنی ئێرانی «محەمەد ڕەزا ئەژدەری»بە سترانی«کچە پاییزە» لە بەشی بێ وتەی کێبەرکێی جیهانیی ٢٠٢٣ بەشداری کردو لەم پێشبڕکێیەدا بە پەڕینەوە لە قۆناغە جیاوازەکانی دادوەری میدالیای زیوی بەدەست هێنا.
خەڵاتی مۆسیقای جیهانی لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوە، پێشبڕکێیەکی ناسراوی نێودەوڵەتییە کە باشترین مۆسیقای جیهان لە ژانرە جیاوازەکان دا لە نێو مۆسیقاژەنە سەربەخۆکان لە سەرانسەری جیهان دەناسێنێ.
ئامانجی «کێبەرکێی جیهانیی مۆسیقا بۆ ساڵی ٢٠٢٣» ناساندنی هونەرمەندی زۆر بەتوانایە لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان، هەر بۆیەش ئەم خەڵاتە جیهانییەی مۆسیقا بە مۆرێکی زێڕینی پەسەندکردن بۆ مۆسیقا ناسراوە.
«محەمەدڕەزا ئەژدەری»، ئاوازدانەرو پیانۆژەنی ئێرانی، بە بەشداریکردن لە خەڵاتەکانی مۆسیقای هۆلیڤود بۆ ساڵی ٢٠٢٢ توانی ناوی خۆی لە بەشی مۆسیقای بێ وتەدا بخاتە نێو ١٠ ئاوازدانەرە سەرەکییەکانی جیهانەوە.
«ئەژدەری»هەروەها وەک یەکێک لە باشترین ئەکتەرانی خەڵاتەکانی مۆسیقای سەربەخۆی هۆلیڤود لە ساڵی ٢٠٢٣ ناسراوەو کاندیدە بۆ خەڵاتی کۆتایی ئەم پێشبڕکێیە.ئەنجامی کۆتایی ئەم پێشبڕکێ جیهانییە لە هاوینی ئەمساڵدا ڕادەگەیەنرێت.