دەریاوان ئێرانی: گوشییەکەم لێ وەرگرت و بە ئینگلیزی بە سەری دا نەڕاندم (shut up) واتە وس بە، ئیدی سرتەی لێوە نەھات
دەریاوان ئێرانی: بە زمانی ئینگلیزی تێم گەیاند کە، ئەوەی وا خۆتی پێ دەناسێنی، لە ڕوانگەی ئێمەوە نەناسراوەو وەھا جوگرافیایەک نەک ھەر لە ڕووی خەریتە بەڵکو لە پشت خەریتەشەوە نییە، پاشان پەیوەندییەکەم پچڕاند، کەچی لە کۆڵ نەدەبووەوەو بەردەوام پەیوەندیی دەگرت. ئەمجارەیان ھەر بە زمانی ئینگلیزی بە سەری دا نەڕاندم (shut up) واتە وس بە، ئیدی سرتەی لێوە نەھات و بە درێژایی ئەو ھەشت شەوو ڕۆژەی کە لە دەریادا خەریکی گەشت لێ دان بووین لە ھیچکوێ دیاریان نەبوو.
دەریاوان ئێرانی فەرماندەری کوردی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە بەشداریی بەرنامەی ھەسارەی تایبەت بە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی کرد بوو لە میانەی متووێژەکەی لەگەڵ «ئازاد ئیبراھیمی» پێشکەشکاری بەرنامەکە بیرەوەرییەکی خۆی لە کاتی گەشت لێدانی پاپۆڕەکەی لە کەناڵی سوئیزو لە نزیک وڵاتی میسر گێڕایەوەو وتی: کاتی خۆی فەرماندەری پاپۆڕێکی جەنگی بووم کە لە نزیک «ئاوەڕێی سوئیز» خەریکی گەشت لێدان بووین، وەک دەزانن «ئاوەڕێی سوئیز» بە ناوەڕاستی وڵاتی میسردا تێ دەپەڕێ و دوو کیشوەری ئەفریقاو ئاسیا بە یەکەوە دەنووسێت.
بە زمانی ئینگلیزی بە سەری دا نەڕاندم (shut up) واتە وس بە، ئیدی سرتەی لێوە نەھات و بە درێژایی ئەو ھەشت شەوو ڕۆژەی کە لە دەریادا خەریکی گەشت لێ دان بووین لە ھیچکوێ دیاریان نەبوو.
لە کاتی تێپەڕین لەم ناوچە ئاوییە دەنگی ئیزگەیەکی ڕادیۆییمان بیست کە بەردەوام بانگەوازی بۆ دەکردین و پەیامی دەنارد. بە ئەفسەری ئێشکگرەکەم وت وەڵامی بدەرەوەو بزانێ چی دەوێت، ئەویش پرسیاری لێ کردو دیتمان کەسێک لەو بەرەوە خۆی وەک ئەندامی ستافی پاپۆڕێکی سەربە ڕژێمی نەگریسی زایونی دەناسێنێ کە دیارە لە ڕوانگەی ئێمەوە ھیچ شەرعییەتێکی نییە، وتم ئیدی وەڵامی مەدەنەوە، کەچی ئەو ھەر بەردەوام پەیوەندیی دەگرت و قسەی دەکرد.سەرەنجام بۆخۆم چوومە پێشەوە گوشییەکەم وەرگرت و بە زمانی ئینگلیزی تێم گەیاند کە ئەوەی وا خۆتی پێ دەناسێنی، لە ڕوانگەی ئێمەوە نەناسراوەو وەھا جوگرافیایەک نەک ھەر لە ڕووی خەریتە بەڵکو لە پشت خەریتەشەوە نییە، پاشان پەیوەندییەکەم پچڕاند، کەچی لە کۆڵ نەدەبووەوەو بەردەوام پەیوەندیی دەگرت. ئەمجارەیان ھەر بە زمانی ئینگلیزی بە سەری دا نەڕاندم (shut up) واتە وس بە، ئیدی سرتەی لێوە نەھات و بە درێژایی ئەو ھەشت شەوو ڕۆژەی کە لە دەریادا خەریکی گەشت لێ دان بووین لە ھیچکوێ دیاریان نەبوو.
کە بە خزمەتی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی گەییشتین لە کاتی تەوقەکردندا فەرمووی:ئەرێ ئەوە لەو باھۆزە قورسە چۆن دەرباز بوون؟ چۆن تاقەتت ھێناو بەبێ ھیچ تەنگژەیەک ئەو پاپۆڕەت بە سەلامەت گەڕاندەوە؟
دەریاوان «ئێرانی» ھەر لە درێژەی ئەو بیرەوەریەی دا وتی: لە بیرمە دەریا چەپۆکانی بوو، باھۆزێکی قورس ھەڵیکردبوو. قەت لە ژیانم دا وەھا باھۆزێکم نەبینی بوو، بێجگە لە ئێمە کەسی تر نەیوێرا بوو خۆی لە قەرەی دەریا بدات، کەچی ئێمە لە ماوەی ھەشت شەوو ڕۆژدا بە سەر ئاوەوە بووین و ئەرکی خۆمانمان بەجێ ھێناو بە سەربەرزی گەڕاینەوە بۆ وڵات. وەک باوە لە پاش ھەر ئەرکێک کە دەگەڕاینەوە بەختی دیدار لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیمان بەر دەکەوت و ڕاپۆرتی ئەو گەشتەمان ئاراستەی خزمەتیان دەکرد. لەو کاتەش دا کاتێک شانازیی دیداری بەڕێزیانمان بە نسیو بوو، بەڕێزی لەکاتی تەوقە کردن دا فەرموویان: ئەرێ ئەوە لەو باھۆزە قورسە چۆن دەرباز بوون؟ چۆن تاقەتت ھێناو بەبێ ھیچ تەنگژەیەک ئەو پاپۆڕەت بە سەلامەت گەڕاندەوە؟ عەرزم کردن: بە پاڵپشتیی گەلی ئێران و لە سای بوونی کتفەڕکی بەڕێزتان، دۆعای خێرتان ڕێنوێنیی کردین ھەتا توانیمان بە سەلامەتی بگەڕێینەوە بۆ نیشتیمان.
ئەو ئەرکەمان بۆ ئێمە ئەزمونێکی گرینگ بوو. چونکو لەو کاتەدا بەردەوام ھەڕەشەمان لێ دەکرا کە ئێرانییەکان بۆیان نییە لە دەریای سپی و ئەقیانووسی ئەتڵەس دا ئامادە بن، کەچی ئێمە ھەتا نزیکی گەرووی «جەبەل تاریق»یش چووینە پێشەوەو بە بێ ھیچ ڕێگرییەک گەڕاینەوە.
ھیوادارم کە جەماوەری کورد بە تەواوی لەمە تێ بگەن کە چ جێ و شوێنێکی تایبەتییان لەم حکومەت و وڵاتەدا ھەیەو ئەگەر نیازپاکانە بجوڵێنەوە لەم وڵاتەدا ھیچ بەرتەسکییەکیان بۆ نییە و دەتوانن ئەو پۆست و پلەوپایەگەلەی کە حەزی پێ دەکەن بە ئەستۆ بگرن.
ئەمیری دەریادار «شەھرامی ئێرانی» لە دوایین بەشی وتەکانیشی دا باسی ئاواتەکانی خۆی کردو وتی: ئاواتەخوازم لە ھەر بوارو گۆڕەپانێکدا کە پێم بکرێت خزمەتی نیشتیمانەکەم بکەم. بە تایبەت پێم خۆشە لە بواری دەریادا ئەزمونەکانی خۆم بگوازمەوەو ھێزی تازەتین بە تایبەت لاوەکان ڕابھێنم. من لە ئێستادا لەم بوارەدا خەریکی وانە وتنەوەم و نزیکەی دەکەس لە خوێندکارەکانم کوردن، ھەڵبەت ئەفسەری کوردیشمان ھەیە کە بوارەکەیان لەگەڵ من دا جیاوازە، وەک دوا وتە ھیوادارم کە جەماوەری کورد بە تەواوی لەمە تێ بگەن کە چ جێ و شوێنێکی تایبەتییان لەم حکومەت و وڵاتەدا ھەیەو چەندە جێگای سەرنجن و گرینگایەتییان پێ دەدرێت و بزانن کە ئەگەر نیازپاکانە بجوڵێنەوە لەم وڵاتەدا ھیچ بەرتەسکییەکیان بۆ نییە و دەتوانن بە سەر زۆرێک لوتکەکان دا سەرکەون و ئەو پۆست و پلەوپایەگەلەی کە حەزی پێ دەکەن بە ئەستۆ بگرن و ھەر بەوجۆرەی کە ھەتا ئێستا تەواوی گەلەکەمان بە ھەموو ھۆزو ئایین و ئایینزاکانیەوە شان بە شانی یەکتر ھەوڵی پاراستنی ئەم سەرزەوینەیان داوە، لەمەبەدواش ئەم ڕەوتە ھەروا بەردەوام کەن.