درەوشانەوەی "سەردار ئازمون" لە پێشبڕکێکانی بۆندسلیگا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i416726-درەوشانەوەی_سەردار_ئازمون_لە_پێشبڕکێکانی_بۆندسلیگا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی «بایەر لیڤەرکۆزێن»ی ئەڵمانیا بە درەوشانەوەی هێرشبەرە نیشتیمانییەکەی ئێران لە کێبەرکێکانی بۆندسلیگادا سەرکەوت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2023 03:17 Asia/Tehran
  • درەوشانەوەی

هەڵبژاردەی تۆپی پێی «بایەر لیڤەرکۆزێن»ی ئەڵمانیا بە درەوشانەوەی هێرشبەرە نیشتیمانییەکەی ئێران لە کێبەرکێکانی بۆندسلیگادا سەرکەوت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "سەردار ئازمون"، هێرشبەری تیپی نیشتیمانیی ئێران لە یانەی «بایەر لیڤەرکۆزێن» ڕۆژی شەممە لە خولەکی ٧٠ی یاریی ٢٧ی خولی ئەڵمانیا هاتە مەیدانەوەو گۆڵی سێیەمی تیپەکەی بەرامبەر «ئینتراخت فرانکفۆرت» تۆمارکرد.

«بایەر لیڤەرکۆزێن» لە بەرامبەر «ئینتراخت فرانکفۆرت» سێ بە سیفر سەرکەوتنی تۆمار کرد.

هێرشبەرە نیشتیمانییەکەی ئێران لە یانەی «بایەر لیڤەرکۆزێن» لە چەند حەوتەی ڕابردوودا ڕۆڵێکی کاریگەری لە سەرکەوتنی یانەکەی لە ڕکابەرییەکانی بۆندسلیگا و ئەورووپادا بینیوە.