پاڵەوانێتیی ئێران لە کێبەرکێی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵ لە ڕۆژئاوای ئاسیا
May 05, 2023 18:33 Asia/Tehran
هەڵبژاردە نیشتمانیی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵی ئێران بوو بە پاڵەوانی ڕۆژئاوای ئاسیا پلەی پاڵەوانێتیی کیشوەری ئاسیاشی بە دەست ھێنا.
پێشبڕکێی تێنیسی ژێر ١٢ ساڵی کچان و کوڕانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە میوانداریی ئێران بەرپاکرا کە ئەندامانی ھەڵبژاردەی نیشتیمانی لە ھەردووک بەشەکەدا بوون بە پاڵەوان و مۆڵەتی بەشداری لە کێیەرکێی پاڵەوانێتیی ئاسیایان مسۆگەر کرد.
لە بەشی کوڕان، هەڵبژاردەی ئێران لە یاریی کۆتاییدا لە سوریای بردەوە.
«ڕامتین ڕافیعی»، «ئاراد زەینعەلی» و «ئەمیر کەسرا ڕەنجبەر» بەشداری یاریی تیمەکەی ئێران بوون و ڕاهێنەری تیپەکەش «ئەمیر حسێن ئەسفەندیاری» بوو.
لە بەشی کوڕان تیمەکانی ئێران، قەتەر، سوریا، بەحرەین، عێراق، یەمەن و عومان بەشداربوون.
لە بەشی کچانیش دا، هەڵبژاردەی ئێران لە یاری کۆتاییدا لە عومانی بردەوە.