بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتیی شەترەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا لە تاران
پاڵەوانێتیی شەترەنجی ڕۆژئاوای ئاسیا (زونی ٣.١ ئاسیا) بە میوانداریی تاران بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆۆن؛ پاڵەوانێتیی زونی ڕۆژئاوای ئاسیا (زونی ٣.١ ) لە ڕۆژی چوارشەممەوە لە هەردوو بەشی پیاوان و ئافرەتان و بە بەشداری ٦٣ یاریزان لە ٧ وڵاتی ئێران، قەتەر، عومان، عێراق، سوریا، لوبنان، کوێت و بە میوانداریی ئێران لە فیدراسیۆنی شەترەنج دەستی پێکرد.
لە گرنگترین ئەنجامەکانی ٢ گەڕی یەکەمی ئەم پاڵەوانێتییە دەکرێ ئاماژە بە شکستی مامۆستای گەورە خەلیل موسەوی (چەنسی ژمارە ٢ی ئەم پێشبڕکێیە) بەرامبەر «سوبحان زەحتی» و سەرکەوتنی «سەیید ئاراد موسەوی» بەسەر «سەیید ئەحمەد دانشپوور» و تیروپشکی یەکسان ھاتنەوەی «ئارمین ڕەحمەتپوور» بەرامبەر مامۆستای نێودەوڵەتی «سەیید کیان پوورموسەوی» بکرێت.
ئەم پێشبڕکێیانە ھەتا ٣٠ی مای بەردەوام دەبێ و پاڵەوانی بەشی پیاوان و ئافرەتان ڕەوانەی مۆندیال دەکرێن.