پاڵەوانێتیی «شەهلا مەحمودی» لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتییی ڕاکردن و گۆڕەپانی تورکیا
ئەم وەرزشوانە ئێرانییە لە کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپانی نێونەتەوەیی تورکیادا ڕەچەی نیشتمانیی بواری 400 مەتری ئافرەتانی ئێرانی شکاندو بوو بە پاڵەوان.
«شەھلا مەحمودی» لە کێبەرکێی ڕاکردن و گۆڕەپانی نێونەتەوەیی تورکیادا ڕەچەی نیشتمانیی بواری 400 مەتری بەلەمپەری ئافرەتانی ئێرانی شکاندو بوو بە پاڵەوان.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن «شەهلا مەحموودی» پاڵەوانی ھەڕاکردن و گۆڕەپانی بە لەمپەر لە بواری وەرزشی ئافرەتانی ئێران، بەشداریی پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی وەرزشی لە شاری "ئەرزروم"ی تورکیا کرد و توانی بۆ تۆمار کردنی زەمەنی ٤٩ خولەک و ٥٩ چرکە ژمارەی پێوانەیی نیشتمانیی ٤٠٠مەتری بە لەمپەری بشکێنێ و لە پلەی یەکەمی ئەم پێشبڕکێیانە بوەستێت.
ژمارەی پێوانەیی پێشووی ئەم بابەتە، بە زەمەنی ٩١و ٥٩ چرکەش، ھەر هی «شەهلا مەحمودی» بووە.
هەروەها «حەمیدە ئیسماعیل نەژاد»یش بەرلەمە بە تۆمارکردنی زەمەنی ٤٣ خولەک و ١١ چرکە ڕیکۆردی نیشتیمانیی ڕاکردنی ١٠٠ مەتری ئافرەتانی ئێرانی کە بەرلەوە ھی «فەرزانە فەسیحی» بوو، شکاند.