بەڕێوەچوونی یادی مەولوودی خوێنی گەورەی کورد سەیید شەمسی قوڕەیشی لە سنە
بەبۆنەی حەفتەی وەحدەت و یەکبوون و لە دەسپێکی ئەو بۆنەیە، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی گەورە مەولودیخوێنی خواناس"سەیید شەمسی قوڕەیشی" لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێ.
حەوزەی هونەریی پارێزگای کوردستان هاوکات لەگەڵ دەستپێکی حەفتەی وەحدەت، گەورەترین ڕێورەسمی مەولوودی خوێنیی وڵات و یادی خواناس و مەداحی ناودار سەید بەهائەدین شەمس قوڕەیشی لە سنە بەڕێوەدەبات.
ئەمین مورادی سەرۆکی حەوزەی هونەریی کوردستان وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی وەحدەت و هاودڵیی لە کۆمەڵگادا بەتایبەت لە بارودۆخی هەنوکەدا، وتی: وجودی پیرۆز و نازداری پێغەمبەری ئیسلام-حەزرەتی محەممەد(د.خ)- گرینگترین خاڵی یەکگرتوویی و وەحدەتەو خەڵکی ئەو دەڤەرە ئەڤینداری ئەو زاتە پاک و مەزنەو ئالوبەیت(ع) ن و بەڕێوەبرانی ئەو ڕێوڕەسمەو بەرنامەی لەو چەشنە هەردەم لە بەرنامەی کاری حەوزەی هونەریدا بووەو بەشێوەیەکی تایبەت پێوشوێن دەگیردرێ.
ناوبراو ئاماژەی کردە گرینگایەتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی مەولوودی و مەولوودی خوێندنەوە لە رۆژانی مانگی رەبیعولئەوەل لە پارێزگای کوردستان و ناوچە کوردنشینەکانی دیکەی وڵات و وتی: بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی مەولوودی خوێنی، سەمبولێکە لە وەحدەت و هاودڵی زیاتر لە کۆمەڵگادا.
ئەم ڕێورەسمە رۆژی چوارشەمە 5ی ڕەزبەر کاتژمێر 8ی شەو لە مزگەوتی دارولئیحسانی سنە بە بەشداریی خەڵک بەڕێوە دەچێت.