کۆتایی ھاتنی یارییە پارائاسیاییەکانی ھانگژۆ
چوارەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیا دوێنێ شەممە لە شاری هانگژۆ دوای ٦ ڕۆژ لە پێشبڕکێی فەرمیی نزیکەی ٣ هەزار وەرزشکاری بەشداربوو لە ٤٣ وڵاتەوە کۆتایی هات.
کاروانەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە پێکهاتبوو لە ٢١٠ وەرزشوان (١٢٨ وەرزشکاری پیاو و ٨٢ وەرزشکاری ژن) بە ناوی «ڕۆڵەکانی ئێران» و بە دروشمی «ئیمان، ئێران، شانازی» بوو جێگری پاڵەوانی یارییەکانی پارائاسیا.
کاروانە وەرزشییەکەی کۆماری ئیسلامیی ئێران توانی ١٣١ میدالیای ڕەنگاوڕەنگ بەدەست بهێنێت، کە ٤٤ زێڕ و ٤٦ زیو و ٤١ برۆنزی لەخۆ گرتووەو بۆ یەکەمین جار لە یارییەکانی پارا ئاسیا پلەی دووەمی مسۆگەر کردووە.
ئێران لە یارییەکانی پارا ئاسیای ٢٠١٠و ٢٠١٤ پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و لە یارییەکانی پارا ئاسیای ٢٠١٨ شدا پلەی سێیەمی مسۆگەر کرد. لە کۆتایی ئەم یارییانەدا، چین بە کۆکردنەوەی ٥٢١ میدالیا داگری (٢١٤ زێڕ، ١٦٧ زیو، و ١٤٠ برۆنز) پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و ژاپۆنیش بە (٤٢ زێڕ، ٤٩ زیو، و ٥٩ برۆنز) پلەی سێیەمی چوارەمین خولی یارییەکانی پارا ئاسیای هانگژۆی چینی مسۆگەر کرد.