چەواشەکاری ناتوانێ ڕاستیەکان بگۆڕێت
پیاوێک کەلەگەورەترین کۆڕی سەرکردەکانی وڵاتانی جیهان لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە پاڵپشتی لەسەر شکۆومەزنایەتی ودەسەڵاتی یەکتا پەرەستی ئەم قسانەی کرد، بڕوای بەوەبوو، ئیمانی قوڵ، پاک وڕاستبێژانە
ئایەتۆڵڵا دکتۆرسەیید ئیبراهیم ڕەئیسی لە جیل وبەرەی مۆجاهیدان وڕاهاتووانی دژی زۆڵم وستەم ، دەستدرێژی وستکبارهەتا ئەوپەڕی گیان بەخت کردن لەسەر ئەو بڕوایە وەستابوو، هەربەوجۆرەی کە لە هەموو تەمەنی دا ئەمەگداری بوو. نەتەنیا پرسی فەلەستین وبرینە ساڕێژنەبووەکانی لەتەرمی پارچە پارچەی شەهیدان ، فرمیسکی منداڵانی بێ پەنای بێ دایک وباوک لەکیس داوە، بێ ماڵ وحاڵانی ئاوارەو چرکەساتە ترسناکەکانی ماڵ ئاوایی کردن لەگەڵ منداڵانی زۆڵم لیکراو، کەبۆسەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، لەهەرجێگایەک یەک لایەنەخوازی ، وسوکایتەتی کردن بە گروپ ولایەنەجەماوەرئاساکان هەبوو، دڵەڕاوکیی بوو. هەرلەم ڕووەوە بوو کە هەوڵ بۆ سەقامگیرکردنی نەزمی نوێ جیهان ی وهیندسەی تازەی دەسەڵات ڕێزی دەگرت وسیاسەتی دەرەکی ئێرانی بەپێی ڕێزی بەرامبەر ، فراوانبوونی پێوەندی وبەرەسازی نوێ لە ئەکتەرانی جێگرەوە لە زەوی نەزمی خۆخوازانەی دەسەڵاتە گەورە سوننەتیەکان بەرەوپیش دەبرد وشوناس وهوویەتی ئێرانی لە ڕیزی وڵاتانی هێڵی خۆڕاگرهەمووڕۆژ دەرەوشاوەتر وشوێندانەرترلە ڕۆژی پیشوو دەکرد. بێ گومان ئەمە هەمان هۆکاربوو کە سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران" گیانیی لەسەر پێشکەوتنی نیشتمان وخزمەتگەیاندن بە خەڵک لەدوورترین ناوچە سنووریەکانی وڵاتەکەی بەخت کرد- کردبووەهۆگری ئامادەبوون لە ناوکۆڕی بەشداربووانی دوهەمین فستێڤاڵی میدیایی سۆبح ،دیداروچاوپێکەوتنێکی پڕلەشووروشەوق کە ئەنجام نەبوو. بەڕێوەبەر، ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسەت گوزاری ، دەبیر وبەرپرسانی دەبیرخانەی دوهەمین فستێڤاڵی میدیایی سۆبح شەهادەتی حەزرەتی ئایەتۆڵڵا دکتۆر ئیبراهیم ڕەئیسی لە پارێزگەی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی وئیمام جۆمعەی تەورێز وهاوڕێکانی سەرەخۆشی دەکات وبۆئەم شەهیدە بەڕێزانە ، فڕینێکی بەرزلەجیهانی نور وئەبەدیەت وبەهەشتی ڕەزایەت مەندانەی خودا بە ئاوات دەخوازێت.