May 26, 2024 11:05 Asia/Tehran

مامۆستا محەممەد ساڵح ئیبراهیمی لە شاری مەهاباد لە ڕۆژی چواری جۆزەردانی ساڵی 1312 لەبنەماڵەیەکی ئەدەبی لە دایک بوو .

بەڕێزیان تائێستا  زۆرتر لە چل کتێبی نووسیوە و خاوەنی چەندین وەرگێڕاو بەزمانی کوردییە . ناوبراو هەروەها بەرپرسی گۆڤاری مانگای گرشەی کوردستان لەساڵانی  1358 هەتا 1359 بوو  کە نۆ ژمارەی لێ  بڵاو کراوەتەوە.

دوکتور ئیبراهیمی بەرپرس و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی  زمان و فەرهەنگ و هونەری کوردی لە تاران بوو  .بەڕێزیان قورئانیشی بە زمانی کوردی وەڕگێڕاوە و تائێستا چەندین جاریش لەچاپ  دراوە.

مامۆستا شەپۆل ساڵانێکی زۆریش لە گەڵ رادیۆ کوردی  دەرەوە سنووریی سەدواسیمای کۆماری ئیسلامی دا  بە نووسین و خوێندنەوەی بەرنامەی جۆربەجۆر هاوکاری هەبوو .

سەرپەیڤ