حوزه‌یران 22, 2024 11:30 Asia/Tehran

خاتوونێکی ئێرانی بە وەدەستهێنانی پلەی سێهەم لە کێبەرکێی هاویشتنی قورسایی، یەکەم میداڵیای کاروانی ئێرانی لە پێنجەمین خولی یاریی کریکاری جیهانی، وەدەست ‌هێنا.

لەمیانەی ململانێی ڕاکردن و مەیدانی یاریە جیهانیە کرێکاریەکان کە لە خولەکانی پێشوودا هاوڕێ بوو لەگەڵ درەوشانەوەی وەرزشکارانی ئێرانی، "فەریبا درەخشەندە" تەنیا بەشداربووی ژنی نێو کاروانی وەرزشی ئێران لە ململانێی هاویشتنی قورسایی بە تۆماری حەوت میترو پەنجاو پینج سانتی پلەی سێهەمی وەدەست هێناو میداڵیای بڕۆنزی ئەو بوارەی وەدەست هێنا.

شایانی باسە لەبەر کێشەسازکردنی باڵویزخانەی ئیتالیا لە تاران ڤیزای تاقمێک لە ڕاکەرە ئێرانیەکان دەرنەکراو لە بەشداری کردنی ئەو یاریە بێ بەش بوون و کرێکارە وەرزشکارەکانی تری ئێرانیش ڕۆژێک دواتر لە سەرلەبەیانی پێنج شەمەوە لە چوار ڕشتەی ڕاکردن و مەیدان و تۆپی پێی حەوت کەسی و بەسکەی سێ کەسی و یاری تنیس هاتنە مەیدان بۆ یەکتر،

پێنجەمین خولی ململانێی کریکارانی جیهان لە ئیتالیا لە ١٩ تا ٢٩ی ژوئەن بە بەشداری چوار هەزار کرێکاری وەرزشوانی کارخانە بەنێوبانگەکانی جیهان لە ٢٩ بواری وەرزشی لە بەڕێوە چوونە.

سەرپەیڤ