دوو ئەستێرەیەک کە لە قۆناغی پێشفیناڵی یۆرۆ ٢٠٢٤ بەرامبەر بە یەک دەوەستن
تیمی هەڵبژاردەی فەرەنسا و تیمی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە قۆناغی پێشفیناڵی ڕکابەرایەتییەکانی یۆرۆ ٢٠٢٤ پێکەوە دەچنە مەیدان و بەم چەشنە لەم قۆناغەی ڕکابەرایەتییەکاندا ئێمە بەرامبەری یەکتر وەستانی دوو ئەستێرەی فوتباڵ دەبینین، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و کیلیان ئێمباپە.
تیمی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە قۆناغی یەک هەشتەمی فیناڵی ڕکابەرایەتییەکانی کاپی گەلانی ئەورووپا توانی بە ئەنجامی یەک بە سفر تیمی هەڵبژاردەی بلژیک شکست پێ بێنێ و بگاتە قۆناغی پێشفیناڵ. لە لایەکی دیکەوە تیمی پۆرتوگالیش توانی لەو قۆناغێ یەک هەشتەمی فیناڵەدا بە زەربەی پناڵتی و لە کۆتایی یارییەکەدا لە تیمی هەڵبژاردەی سلۆڤێنیا بباتەوە و بە ئەنجامی سێ بە سفر خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێشفیناڵ.
ئێستا ئیتر ئەوە فەرەنسا و پۆرتوگالن کە لە قۆناغێ پێشفیناڵ دەبنە خەنیم و ڕکابەری یەکتر. هەم فەرەنسا و هەم پۆرتوگال خۆیان بۆ پاڵەوانەتی داناوە و ئەستێرەی زۆریشیان لە تیمەکەیاندا هەیە. کیلیان ئێمباپە و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دوو ئەستێرە سەرەکییەکان دێنە ئەژمار و لەم یارییەدا بەرامبەر بە یەک دەوەستن.