ته‌مووز 26, 2024 19:09 Asia/Tehran
  • قەدەغەکرانی بەشداریی ڕاکەری موسڵمانی فەرەنسی لە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی ئۆلمپیک

ڕاکەری موسڵمانی فەرەنسی لەبەر موحەجەبە بوونی، ڕێگای پێ نەدراوە لە ڕێ و ڕەسمەکانی دەسپێکی ئۆلمپیک بەشداری بکات کە لە وڵاتی فەرەنسا بەڕێوە دەچێ.

"سونکامبا سیلا " ڕاکەری موسڵمانی فەرەنسی لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەیدا بە وەبەر ڕەخنەدانی ئەم بڕیارە نووسی: تۆ هەڵدەبژێردرێی بۆ بەشداری لە یارییەکانی ئۆلمپیک کە لە فەرەنسای وڵاتی خۆت بەڕێوەدەچێ، بەڵام ناتوانی لە ڕێ  و ڕەسمەکەی دەسپێکی ئەو یارییانە بەشداری بکەی، لەبەر ئەوەی سەرپۆشت لە سەرە. 

"ئامیلی ئۆدێئا کاستێرا" وەزیری وەرزشی فەرەنسا لە سەروبەندی ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ی پاریس، لە بەیاننامەیەکدا قەدەغەبوونی بەکارهێنانی حیجاب لە لایەن وەرزشوانانی ژنی فەرەنسی لە ئەم یارییانەی پشتڕاست کردۆتەوە. پاش ڕاگەیاندنی ئەم قەدەغەکرانە، "مارتا هۆرتادۆ"ی وتەبێژی نووسینگەی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا کە بیست و شەشەمی سێپتەمبەر بڵاو کرایەوە، ئەم قەدەغەکردنەی بە نادرووست ڕاگەیاند.

لێبووردنی نێودەوڵەتیش هاوڕێ لەگەڵ چەن ناوەندی دیکە بە ناردنی نامەیەک بۆ کۆمیتەی نێودەوڵەتیی ئۆلمپیک، سەبارەت بە ئەم قەدەغەکردنە، داوایان لەم ناوەندە کرد تا کاربەدەستانی وەرزشی فەرەنسا ڕازی بکەن بە نەهێشتنی ئەو بەرتەسکی و سنووارنەی سەبارەت بە جلوبەرگ و حیجابی وەرزشوانان دانراوە، چ لە یارییەکانی ئۆلمپیک و چ لە ڕووداوە وەرزشییەکانی دیکە. شایانی باسە یارییەکانی ئۆلمپیکی هاوینانە لە ئەمڕۆ هەینییەوە بە میواندارێتیی فەرەنسا دەست پێ بووە و تا ١١ی ئاگۆست بەردەوامە. 

سەرپەیڤ