باهۆزی تێکواندۆی ئێران لە پاریس بە میداڵیا زێڕەکەی ئاریەن سەلیمی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i430316-باهۆزی_تێکواندۆی_ئێران_لە_پاریس_بە_میداڵیا_زێڕەکەی_ئاریەن_سەلیمی
تێکواندۆکاری کێشی سەرووی ٨٠ کیلۆگرامی ئێران میداڵیای زێری ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ی پاریسی بردەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 11, 2024 06:33 Asia/Tehran

تێکواندۆکاری کێشی سەرووی ٨٠ کیلۆگرامی ئێران میداڵیای زێری ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ی پاریسی بردەوە.

ئارییەنی سەلیمی سوپەرئەستێرەی تەمەن ٢١ ساڵی کرماشانی کە تێکواندۆکاری کێشقورسی تیمی هەڵبژاردەی پیاوانی ئێرانە لە فیناڵی ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ی پاریسدا لە خەنیمە بەریتانییەکەی بردەوە و بوو بە پاڵەوانی ئۆلمپیک.

سەلیمی لە یەکەم پێشبڕکێی خۆیدا "نیکیتا ڕافالۆڤیچ"ی ئۆزبەکستانی (ڕەنکی ٧ی جیهان) شکست پێهێنا و لە قۆناغی یەک چوارەمی فیناڵدا بە بردنەوە لە "کارلۆس سانسێڤێرس"ی مکزیکی (ڕەنکی ٢ی جیهان)، گەیشتە قۆناغی پێشفیناڵ.

سەلیمی لە پێشفیناڵیشدا خەنیمی بەهێزی خۆی "ئیڤان شاپینا"ی کوروات (ڕەنکی ٣ی جیهان)ی شکست پێهێنا و گەیشتە فیناڵ.

شایانی باسە ئاریەن سەلیمی پاش ناهید کیانی و مێهران بەرخۆرداری، سێهەمین تێکواندۆکاری ئێرانی بوو لە ئۆلمپیکی ٢٠٢٤ کە گەیشتە قۆناغی فیناڵ.