شوبات 16, 2025 08:15 Asia/Tehran
  • میداڵیای زێڕی میرزاخانی وعەبدولی لە ڕۆژی دووهەمی پێشبڕکیکان

زوورانی فەرەنگی جامی سیراکۆف؛ پێشبڕکیکانی چوارکێشی دووهەمی کێبەرکیکانی نێودەوڵەتی زوورانی فەرەنگی جامی سیراکوفی بولگارستان کەلە پلەی تەمەنی ژێر ٢٣ساڵ بەڕێوەدەچێت ، ڕۆژی شەممە لە شاری سوفیە بەڕێوەچوو.

لە کێشی ٩٧ کیلوگرام عەرشیا میرزاجانی کە کێبەرکیکانی خۆی بە شێوەی دەورەیی لە دوو گروپ بەڕێوەبرد، لە یاری یەکەمی دا بە ئەنجامی شەش بەسەر حەوت بە لوکا گابیسونیا لە گورجستان دۆڕاندی.

ناوبراو لە کێبەرکی دواتر بە ئەنجامی ١٠ بەسەر سێفر نیکولای لازاریدیس لە بولگارستانی بردەوە وڕێگای بردە قۆناخی کۆتایی. ناوبراو لەم قۆناخە دا بە ئەنجامی ٥بەسەرسێفر کالویان ئیوانوفر لە بولگارستانی بردەوە وچووە فیناڵ.

میرزاجانی لە یاری فیناڵ بە سەرنج دان بە بەشداری نەکردنی لوکا گابیسونیا لە گورجستان سەرکەوت ومیداڵیای زێڕی بردەوە. لە کێشی ١٣٠ کیلوکە کێبەرکیکەی بە بەشداری ٥کەس لە یەک گروپ وبەشێوەی دەورەیی بەڕێوەچوو ، ئەمیر حسێن عەبدولی لە یەکەم زووران دا بە ئەنجامی ٧ بەسەر سێفرئانتونیو تاهوف لە بولگارستانی بردەوە.

پەیامی ئەحمەدیش لە کێشی ٥٥ کیلو ، ئەمیر مەهدی سەعیدی نوا لە کێشی ٧٢ کیلو عەلیڕەزا محەممەد حسێنی لەکێشی ٨٢کیلو میداڵیای زێڕیان بردەوە وتاها مەسعودی لە کێشی ٦٣ کیلوگرام دا بووبە خاوەنی میداڵیای بڕۆنز. یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندان " ئەمڕۆ" ولە ڕۆژی کۆتایی ئەم پێشبڕکییانە دا کێبەرکیکانی دوو کێشی تر بەڕێوەدەچێت کە محەممەد جەواد ئەبوتالیبی لە کێشی ٦٠ کیلوگرام وحسێن ئیسفەندیاری لە کێشی ٦٧ کیلوگرام لەگەڵ خەنیمەکانیان زووران ئەگرن .  

 

سەرپەیڤ