شوبات 18, 2025 13:18 Asia/Tehran
  • یانسیبی پینگ پۆنگ بازانی ئێرانی لە کاپی ئاسیا

یانسیبی سێ یارێزانی تنیسی سەرمیزی ئێران لە پێشبڕکیکانی کێشوەری کۆن دیاری کرا

یانسیبی پێشبڕکیکانی تنیسی سەرمیزی کاپی ئاسیا لە " شنژن "ی چین بەڕێوەچوو ویارێزانانی پینگ پۆنگی ئێران لەگەڵ خەنیمەکانیان ئاشنا بوون. لە بەشی پیاوان ، نوشادعالەمیان کاپیتانی تیمی نیشتمانی وڵاتەکەمان لەگەڵ " وانگ چوکین" لە چین ویوکیا یودا لە ژاپۆن و"واحید کورانی لە قەتەر لە گروپی دووهەمی ئەم پێشبڕکییانە دان.

هەروەها نیما عالەمیان یارێزانی تری وڵاتەکەمان لە گروپی چوارەم لەگەڵ توموکازو هاریموتو لە ژاپۆن ، ئوەجون سونگ لە کۆریای باشووو هوئانگ یوژنگ لە چین لە گروپی سیاسی زۆر سەخت داوەستا. ندا شەهسەواری کاپیتانی تیمی نیشتمانی ئافرەتانی ئێرانیش لە گروپی دوهەم لەگەڵ وانگ مانیو لە چین ، هوئانگ هی هوا لە چینی تایپە ولی ئین هیە لە کۆرتای باشووری لە یەک گروپ دان. پێشبڕکیکانی تنیسی سەرمیزی کاپی ئاسیا بە ئامادەبوونی هەڵکەوتەترین ڕۆکێت بەدەستانی ڕنکینگی جیهانیی لە یەک هەتا چواری ڕەشەممە بە میوانداری چین بەڕێوە دەچێت.

 

سەرپەیڤ