شوبات 25, 2025 13:56 Asia/Tehran
  • ڤاتر پلوی پاڵەوانەتی ئاسیا؛ بردنەوەی ئێران لەبەرامبەر کۆریای باشوو لە هەنگاوی یەکەم

تیمی نیشتمانی ڤاترپلوی ئێران لە یەکەم یاری قۆناخی گروپی پێشبڕکیکانی ڤاتر پلوی پاڵەوانەتی ئاسیا توانیی لە بەرامبەر کۆریای باشوور سەرکەوێت ویاریەکە بباتەوە.

تیمی نیشتمانی ڤاتر پلوی ئێران لە یەکەم یاری خۆیدا لە پێشبڕکیکانی ئاسیا کە لە شاری ژائۆ کینگی چین بەڕێوەدەچێت لە گروپی بی لەگەل کۆریای باشوور کێبەرکیان بوو کە لەکۆتایی دا بە ئەنجامی ١٩ بەسەر شەش خەنیمەکەی بردەوە .

تیمی نیشتمای ڤاتر پلوی ئێران لە گروپی بی لەگەڵ تیەکانی ژاپۆن ، ئۆزبەکستان ، کۆریای باشوو وچینی تایپە هاوگروپ بوون ولە گروپی ئایش تیمەکانی نیشتمانی چین، قەزاقستان ، سەنگاپور وهونگ کونگ دانراون ، ئەم پێشبڕکییانە لە قۆناخی بەرایی بەشێوەی دەورەیی بەڕێوەدەچێت ولە کۆتاییدا تیمەکانی یەک ودوو بەڵگەی بەشداری کردن وئامادەبوون لە پێشبڕکیکانی پاڵەوانەتی جیهان دەس ئەخەن. یارێزانانی ئێران لە دوهەمین یاری خۆیان دا لە کاتژمێر ١٥:٣٠ لەگەڵ چین کێبەرکییان دەبێت. تیمی نیشتمانی ڤاتر پلوی ئێران دوایین جار لە پێشبڕکیکانی جیهانی ١٩٩٨ ی ئۆسترالیا بەشداریان کردبوو.

 

 

سەرپەیڤ