ئیسلامی : ئێران لە ڕیزی وڵاتانی بەرهەمهێنەری ڕادیۆ دەرمان دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i437295-ئیسلامی_ئێران_لە_ڕیزی_وڵاتانی_بەرهەمهێنەری_ڕادیۆ_دەرمان_دایە
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : لە ساڵێک کە تێپەڕیی هەموو هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە زەنجیرەی پیشەسازی ناڤۆکی وڵات لە ڕێباری گەشە و سودوەرگرتنی هەرچی زیاتر لە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ، بۆ خزمەت کردن بە خەڵک وکارتێگەریەکانی لە کۆمەڵگە ئەنجام درا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 27, 2025 11:56 Asia/Tehran
  • ئیسلامی : ئێران لە ڕیزی وڵاتانی بەرهەمهێنەری ڕادیۆ دەرمان دایە

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند : لە ساڵێک کە تێپەڕیی هەموو هەوڵە ئەنجام دراوەکان لە زەنجیرەی پیشەسازی ناڤۆکی وڵات لە ڕێباری گەشە و سودوەرگرتنی هەرچی زیاتر لە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ، بۆ خزمەت کردن بە خەڵک وکارتێگەریەکانی لە کۆمەڵگە ئەنجام درا.

محەممەد ئیسلامی وتی: سەرنجی تایبەت بە  بزاوتی زانستی ومەبەست وئامانجە دیاریکراوەکان بە پیی بەڵگە وسەنەدی گشتداگری ستراتژی پیشەسازی ناڤۆکی لە ئاسۆی ١٤٢٠ ، چوارچیوەی سەرەکی چالاکیەکانی ناوەند وبەشە جۆربەجۆرەکانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیە کە بە شێوەی ئامانجدارپلانی بۆ دانراوە.

ناوبراو وتیشی: کردنەوەی هێزگەکانی کارەبای ناڤۆکی ، وەگەڕخستنی بنچینەی زانستیی بۆ یارمەتی گەیاندن بە کشتووکاڵ، گەشەدان بە ئابووری کانگا، سودوەرگرتن لە تەکنۆلۆژیای پلاسما بۆ دەرمانکردنی شێرپەنجە وهەروەها بەرهەمهینانی ڕادیو دەرمانە پێویستەکانی کۆمەڵگە  کەئێرانی خستووەتەناو ریزی وڵاتانی بەرهەمهێنەر ، بەشێکە لە شانازیەکانی چالاکانی ئەم بەشە.