ئه‌یلوول 25, 2025 10:26 Asia/Tehran
  • فیلمی

فیلمی "بەرد و ترێ" لە بەرهەمەکانی عەلی شامحەممەدی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سەفەر لە وڵاتی ئیسپانیا وەرگیردرا.

فیلمی چیرۆکیی "بەرد و ترێ"  کە ١٤هەمین فیلمی عەلی شامحەممەدی لە ڕۆڵی دەرهێنەر و بەرهەمی هاوبەشی فیلمی زیگۆرات و DOCNOMADSـە، لە ڕۆژانی ٢٦ تا ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٥ (٤ تا ٦ی ڕەزبەر) لە سینەما جیرۆنای شاری بەرسەلۆن و لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سەفەری ئیسپانیا نمایش دەکرێت.

فیلمەکە باسی ژنێک بە ناوی "ئێلێن مەک کارتی" دەکات کە دوای ئەوەی لە سەرەتای سەردەمی لاوێتیدا ، ئەمریکا بەجێ دەهێڵێت و دوای چەندین ساڵ گەشت و سەفەر لە وڵاتانی ئەورووپا و ئاسیا، لە شەستەکانی تەمەنی لە گوندی بچووکی مینیۆ لە پورتوگال ،  هێوری و ئارامی دەبینێتەوە و لەگەڵ پیاوێکی خەڵکی ئەو دەڤەرە بە ناوی لوویس، لە خانوویەکدا کە بەدەستی خۆیان درووستیان کردووە، دەژین.

بەرهەمهێنەر و دەرهێنەری ئەم فیلمە عەلی شا محەممەدییە.

سەرپەیڤ