عینایەتی بەخشی ئەکتەری بەنێوبانگی ئێرانی کۆچی دوایی کرد
شوبات 15, 2026 18:05 Asia/Tehran
عینایەتی بەخشی ئەکتەری خاوەن ئەزمون و بەنێوبانگی شانۆ و تەلەڤیزیۆن و سینەمای ئێران ئەم بەیانییە لەتەمەنی 80 ساڵاندا کۆچی دوایی کرد.
ئەو هونەرمەندە پارەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی فەجر خەڵاتی دیپڵۆمی شانازیی بۆ نواندن لە فیلمی "شاە نقش" پێدرا.«روز واقعه»، «سگکشی»، «فریاد»، «مسافران" و دراماکانی «امام علی (ع)»، «پهلوانان نمیمیرند»، «ولایت عشق»، «پلیس جوان»، «زیر تیغ» ، «کلانتر» و "سربدارن " لە بەرهەمەکانی ئەو هونەرمەندەن.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە ، ئەو هونەرمەندە بەڕێزه چەن جار میوانی کەناڵی سەحەری کوردی بووە .ڕۆحی شاد و ناوویادی هەرمان بێت.