بەرپرسێکی حەماس: هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان بۆ بەرگریکردن لە قودس
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i416938-بەرپرسێکی_حەماس_هەموو_بژاردەکان_لەبەردەستدان_بۆ_بەرگریکردن_لە_قودس
یەکێک لە بەرپرسانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ڕۆژی جیهانیی قودس بە بەشداری بەرفراوانی غەززە و ئێران و هەموو گەلانی عەرەبی و ئیسلامی گرنگایەتییەکی زیاتری پەیداکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 15, 2023 07:20 Asia/Tehran
  • بەرپرسێکی حەماس: هەموو بژاردەکان لەبەردەستدان بۆ بەرگریکردن لە قودس

یەکێک لە بەرپرسانی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ڕۆژی جیهانیی قودس بە بەشداری بەرفراوانی غەززە و ئێران و هەموو گەلانی عەرەبی و ئیسلامی گرنگایەتییەکی زیاتری پەیداکرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعالەم، "ئیسماعیل ڕزوان"، لە بەرپرسانی بزوتنەوەی حەماس، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا گرژییەکی مەترسیدارە، داگیرکەرانیش دەبێت لەوە تێبگەن کە فەلەستین ھەرلە دەریاوە ھەتا ڕووبار ھی نەتەوەی فەلەستینە.

ڕێزوان ڕوونیشی کردەوە کە هەڕەشەکانی داگیرکەران نابێتە هۆی ترس بۆ گەلی فەلەستین و هۆکاری بەشداریکردنی ڕێبەران بە سەرۆکایەتی یەحیا سەنوەر لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی قودس جەختکردنەوەیە لەسەر ئەم بابەتە.

ئەم بەرپرسەی حەماس وتیشی داگیرکەرانی زایۆنی دەبێ دەست لە تاوانکارییەکانیان ھەڵگرن و جەخت دەکەینەوە کە هەموو بژاردەکان بۆ بەرگری لە قودس و مزگەوتی ئەقسا لەبەردەستدان.