پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i417430-پەیوەندیی_تەلەفۆنیی_نێوان_ئەمیر_عەبدوڵڵاهیان_و_سەرۆکی_مەکتەبی_سیاسیی_حەماس_لە_غەززە
سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» پشتیوانیی سیاسیی نەتەوە و حکومەتی ئێرانی بۆ نەتەوەی فەلەستین بەرز نرخاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 28, 2023 19:17 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە غەززە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» پشتیوانیی سیاسیی نەتەوە و حکومەتی ئێرانی بۆ نەتەوەی فەلەستین بەرز نرخاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان»، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە لە بەیرووتە، ڕۆژی هەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «یەحیا ئەلسەنوار»، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستینی حەماس لە غەززە، جەژنی ڕەمەزانی لە خۆی و خۆڕاگری و گەلی فەلەستین پیرۆز کرد.

«یەحیا ئەلسەنوار»ش پیرۆزبایی ئەم جەژنەی لە ڕابەری مەزنی شۆڕش و حکومەت و نەتەوەی ئێران پیرۆز کردو سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتیی سیاسیی نەتەوە و حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتەوەی فەلەستین دەربڕی.