کاردانەوەی گروپەکانی فەلەستین بەرامبەر بە شەھید بوونی «خزر عەدنان»
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i417519-کاردانەوەی_گروپەکانی_فەلەستین_بەرامبەر_بە_شەھید_بوونی_خزر_عەدنان
گروپە فەلەستینییەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە شەھید بوونی «خزر عەدنان» لە بەندیخانەی ڕژێمی زایونی، داگیرکەرانی زایونییان بە ھۆکاری ئەم تاوانە زانی.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 02, 2023 14:24 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی گروپەکانی فەلەستین بەرامبەر بە شەھید بوونی «خزر عەدنان»

گروپە فەلەستینییەکان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە شەھید بوونی «خزر عەدنان» لە بەندیخانەی ڕژێمی زایونی، داگیرکەرانی زایونییان بە ھۆکاری ئەم تاوانە زانی.

«خزر عەدنان» لە ئەندامانی ھەڵکەوتەی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین لە ٨٦ ڕۆژ لەمەوبەرەوە مانی لە خۆرادن گرتبوو، بەیانیی ئەمڕۆ لە بەندیخانەی «نەیستان» لەبەر لاواز بوون بوورایەوەو شەھید بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی ئەلمەیادین، «حازم حەسەنەین» وتەبێژی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دیلەکانی فەلەستین ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: داگیرکەرانی زایونی لە بەندیخانەکانی ئەم ڕژێمەدا بە تاوانێکی تازەوە دژی دیلەکانی فەلەستین تێوەگلاون و ھۆکاری شەھید بوونی «خزر عەدان»ن.

Image Caption

 

«حازم حەسەنەین» وتیشی: شەهید بوونی «خزر عەدنان» بەڵگەیەکی دیکەی تاوانە بەردەوامەکانی داگیرکاریی زایۆنیستی دژ بە زیندانیانی فەلەستینییە.

Image Caption

«مستەفا ئەلبەرغوسی» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی دەستپێشخەریی نیشتمانیش ڕایگەیاند: ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی بەرپرسیارە لە تیرۆرکردنی «خزر عەدنان»ی خەباتکاری بوێر.

بزوتنەوەی موجاهیدینیش ڕایگەیاند کە دوژمنی زایۆنی بەرپرسیارە لەم تاوانە دژ بە خزر عەدنان و دەبێ هەموو دەرئەنجامەکانی قبوڵ بکات.

لە ئێستادا بە پێی ڕاگەیاندنی دامەزراوە یاساییەکانی فەلەستین، ژمارەی زیندانیانی فەلەستینی لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی گەیشتووەتە نزیکەی ٤٩٠٠ کەس.

Image Caption