حەماس: ئەمریکا لە شەڕی غەزەدا پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i422545-حەماس_ئەمریکا_لە_شەڕی_غەزەدا_پشتیوانی_لە_ڕژێمی_زایۆنی_دەکات
یەکێک لە سەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ئەمریکا لە شەڕی دژ بە غززەدا پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکات.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 02, 2023 16:00 Asia/Tehran

یەکێک لە سەرانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) وتی: ئەمریکا لە شەڕی دژ بە غززەدا پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنی دەکات.

"عەلی بەرەکە" وتی:  خەڵکی فەلەستین بە بۆمبە مۆدێرن و پێشکەوتووەکانی ئەمریکا خەریکە قەڵاچۆ دەکرێن.

بەرەکە وتیشی: ئێمە پێمان ناوەتە قۆناغی خۆڕاگرییەوە و ڕژێمی زایۆنی خەریکە بەرەو تیاچوون دەڕوات و وڵاتانی سازشکاریش دەبێ پێداچوونەوە بکەن بە سەر سیاسەتەکانیاندا. ئەم ئەندامەی حەماس جەختی کرد؛ هێزی خۆڕاگری بەرگری لە مزگەوتی ئەقسا و هەروەها سەربەرزی و سەربەستی ئومەتی عەرەبی دەکات. بەرەکە بە دەربڕینی ڕێز و سوپاس بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی یەمەن کە هاتنە مەیدانەوە بۆ پشتیوانی کردن لە خۆڕاگریی فەلەستین، وتیشی: کاتێک کە مووشەک و درۆنەکان لە یەمەنەوە دەتەقێندرێن، ئەو پەیامە بە ئێمە دەگات کە یەمەن هەرگیز گەلی فەلەستین بە تەنیا ناهێڵێت.

ئەم ڕێبەرەی بزووتنەوەی حەماس هەروەها پێداگرت: دوژمنی زایۆنی تەنیا لە زمانی زۆر و خۆڕاگری تێدەگات و ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسا دەرکەی  ڕزگارکرانی بۆ وڵاتی فەلەستین کردەوە و ئەگەری شکسهێنانی ڕژێمی زایونی بووە بە ڕاستییەک.

عەلی بەرەکە ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: دواهاتەکانی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی ئەقسە تەنیا بە کەرتی غەززە بەرتەسک نابێتەوە، بەڵکوو بازنەکەی تا هەموو وڵاتان بڵاو دەبێتەوە.