بۆردومانی بە ئەنقەستی ناوچە ئاوەدانەکانی غەززە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423014-بۆردومانی_بە_ئەنقەستی_ناوچە_ئاوەدانەکانی_غەززە
لە کاتی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٨٠ کەسی مەدەنی لە شاری خان یونس شەهید بوون.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 20, 2023 09:00 Asia/Tehran

لە کاتی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە، ٨٠ کەسی مەدەنی لە شاری خان یونس شەهید بوون.

لە چەند کاژێری ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی چەندین جار ناوچە ئاوەدانەکانی غەززەی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا ٨٠ کەسی مەدەنی لە شاری خان یونس شەهید بوون.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەیەکی پزیشکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی جەزیرە ڕایگەیاند کە شەوی یەکشەممە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر ماڵ و حاڵی خەڵک لە ئۆردوگاکانی «ئەلنەسیرات» و «ئەلبریج» لە غەززە ٣١ کەسی مەدەنی شەهید بوون.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕژێمی زایۆنی بە پەلاماردانی کۆبینا مەدەنییەکان لە گەڕەکی «تەل ئەلزەعتەر» کە دەکەوێتە باکووری غەززەوە، دەیان کەسی شەھید و کۆمەڵێکی دیکەشی بریندار کرد. ڕژێمی زایۆنی بە ئەنقەست ناوچە پڕحەشیمەت و ئاوەدانەکان دەکاتە ئامانج بۆ ئەوەی فەلەستینییەکان ناچار بە کۆچ کردن بکات.