حەماس: ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکاو ئینگلیز بۆ گوشارخستنەسەر خۆڕاگری هیچ بایەخێکی نیە.
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423709-حەماس_ڕاگەیاندنی_بڕیاری_ئەمریکاو_ئینگلیز_بۆ_گوشارخستنەسەر_خۆڕاگری_هیچ_بایەخێکی_نیە.
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی: ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکاو ئینگلیز بۆ گوشارخستنەسەر خۆڕاگری قسەیەکی پڕوپووچ و بێ نرخە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2023 06:00 Asia/Tehran

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی: ڕاگەیاندنی بڕیاری ئەمریکاو ئینگلیز بۆ گوشارخستنەسەر خۆڕاگری قسەیەکی پڕوپووچ و بێ نرخە.

عیزەت ڕیشق"ی ئەندامی مەکتەبی سیاسی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس وتی کە ڕاگەیاندرانی زەخت و گوشار خستنە سەر خۆڕاگری لەڕێگەی بەرگرتن لە سەفەرو دەست بەسەر دارایی گرتنی خۆڕاگری دا لەڕاستی دا هیچ نرخ و بایەخێکی نیە.

ئامانجی ئەو کارە ناردنی پەیامی ڕواڵەتی بۆ نۆژەنکردنەوەی ورەی ڕوخاوی ئەرتەشی شکستخواردوی زایونیستی و شارۆچکەنشینە داگیرکەرەکانە.

ئەو گوتارەی ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لەکاتێکدا دێتە ئاراوە کە حکومەتی ئینگلیز ئەمڕۆ لەدرێژەی هەوڵ لەپێناو زیندووکردنەوەی گەڵاڵەی دۆڕاوی ڕۆژئاوا، سپای پاسداران و فەرماندەری هێزی قودسی ئەو سپایەو شەش کەسی دیکە لە فەرماندە باڵاکانی ئەو دامەزراوە فەرمیەی ئێرانی بەبیانووی پەیوەندی لەگەڵ حەماس و جیهادی ئیسلامی بایکۆت کردن.